سبەینێ 270 هەزار کەس لە هێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە دەنگدەدەن
2 كاتژمێر لەمەوپێش
نه‌به‌رد عومه‌ر، سه‌رپه‌رشتیاری ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له كاتژمێر 7:00 بۆ 6:00ی ئێواره ده‌بێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پڕۆسه‌كه درێژناكرێته‌وه و ئامێره‌كان ته‌نها له‌و نێوه‌نده‌دا كارده‌كه‌ن، هه‌ر وێستگه‌یه‌كی ده‌نگدانیش له 450 ده‌نگده‌ر بوه‌ته 300 كه‌س.
نه‌به‌رد عومه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "چاودێرانی ناوخۆیی، لایه‌نه سیاسیه‌كان و چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی چاودێری پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن و هه‌مویان باجیان بۆ ئاماده‌كراوه و ناویان تۆماركراوه، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه په‌نجه‌مۆر نه‌ماوه و ته‌نها كارتی ده‌نگدان و ناسنامه‌یه‌كی دیكه كه‌وا بیسه‌لمێنێت خۆیه‌تی پێویسته بۆ ده‌نگدان، تاوه‌كو ڕۆژی هه‌ڵبژاردنیش كارتی ده‌نگدان به‌سه‌ر ده‌نگده‌راندا دابه‌شده‌كرێت و ئه‌وانه‌ی كارته‌كانیان وه‌رنه‌گرتوه، ده‌توانن وه‌ری بگرنه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پڕۆسه‌ی بانگه‌شه له هه‌رێمی كوردستان "زۆر باش" به‌ڕێوه‌چو، ته‌نها هه‌شت سه‌رپێچی تۆماركران و كاندیده‌كان له نزیك بنكه‌كانی كۆمسیۆن بانگه‌شه‌یان كردوه‌و به‌وهۆیه‌وه سزادراون.
له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، نه‌به‌رد عومه‌ر وتی، "پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كاتژمێر 7:00ی به‌یانی ده‌ستپێده‌كات و كاتژمێر 6:00 كۆتایی دێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پڕۆسه‌كه درێژناكرێته‌وه و ئامێره‌كان له‌نێوان 7 بۆ 6ی ئێواره پڕۆگرام كراون و دواتر كارناكه‌ن، له ته‌واوی بنكه‌كانیش ئامێر هه‌ن ئه‌گه‌ر له‌كاركه‌وتن ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت.
ئه‌وه‌شی وت، " هه‌ر وێستگه‌یه‌كی ده‌نگدانیش له 450 ده‌نگده‌ر بوه‌ته 300 كه‌س به‌وه‌ش قه‌ره‌باڵغی له‌سه‌ر بنكه‌كان دروستنابێت و ئامێره‌كان گه‌رم نابن، له هه‌ڵبژاردنیش سبه‌ینێش 270 هه‌زار كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شداری ده‌نگدان ده‌كه‌ن و 27 هه‌زار كه‌سیش ئاواره‌ن و له هه‌ولێر و دهۆك ده‌نگده‌ده‌ن".
