بورهان ڕەشید: گەشبینم دۆسیەکە لەبەرژەوەندى شێخ لاهور کۆتایی دێت

2 كاتژمێر لەمەوپێش



پارێزەرى دۆسیەى لاهور شێخ جەنگى ڕایدەگەیەنێت بەپێى ماددەى ٥٢ بەهۆى دەستێوەردان و سەلامەتى لێکۆڵینەوەکان داوامانکردوە دۆسیەکە بگوازرێتەوە بۆ هەولێر، هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو ئەو بەگشتى گەشبینە ئەو دۆسیەیە لەبەرژەوەندى کاک شێخ لاهور و هاوڕێکانى کۆتایی دێت.

بورهان ڕەشید گوڵە، سەرۆکى تیمى پارێزەرانى لاهور شێخ جەنگى و دۆسیەى لالەزار، لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پەیجى زووم نیوز دەڵێت: تائێستا هیچ دەستگیرکراوێک، نەبراوەتە دادگاو داوەرى لێکۆڵینەوە خۆى دەچێتە ئاسایش بۆ لاى تۆمەتباران، ئێمەش و دەستەى مافى مرۆڤیش داواى ژمارەى تەواوى دەستگیکراوانمان کردوە بەڵام هێشتا پێمان نەدراوە، ئەوانەشى کە ئازادکراون ژمارەیان نازانین، تائێستا لێکۆڵینەوە لەگەڵ ١٦٠ دەستگیرکراو کراوە هەموویان وتویانە پارێزەرمان ناوێت، ئەمە پێشلکارى یاسایەو داوامانکردوە با لەبەرچاوى خۆمان بڵێن نامانەوێت، بەڵام رێگەمان پێنەدراوە.

هەر لەو چاوپێکەوتنەیدا ئەوەشدەخاتەڕوو ئەم کەیسە سیاسیە تائێستاش ئیفادەى کاک لاهور و کاک پۆلاد و کاک دڵشادمان بینیوە،  بەڵام وێنەىمان پێنەدراوە، دڵنیاتان دەکەمەوە هیچ ئەساسێکى یاسایی نییە، ئەو چۆن دەبێت دانپێدانان لەتەلەفزیۆنێکى حیزبیەوە بڵاوبکرێتەوە هیچ ئیعتیبارێکى یاسایی نییە، ئەو ماددەى ٤٠٦ کە کراوەتەوە هیچ ئەساسێکى یاسایی نیەو قابیلى ئەوەیە تەمیز بکرێتەوە ئێمەش داوامانکردوە کە دادگاى پێداچوونەوە دەستێوەردان بکات لەو دۆسیەیە.

سەبارەت بەگواستنەوەى دۆسیەو دادگاییکردنەکەى بگوازرێتەوە بۆ شارى هەولێر ،ناوبراو وتى: ئێمە ناچینە ناو وردەکارى دۆسیەکەوە، بەڵام بەپێى ماددەى ٥٢ بەهۆى دەستێوەردان و سەلامەتى لێکۆڵینەوەکان، بەگشتى من گەشبینم ئەو دۆسیەیە لەبەرژەوەندى کاک شێخ لاهور و هاوڕێکانى کۆتایی دێت، پێشبینى دەکەم لە دوومانگ بۆ چوار مانگ درێژە دەکێشێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار