شاره‌زایه‌كی کەشناسی: زۆرترین بڕی باران ده‌بارێت

3 كاتژمێر لەمەوپێش



به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەگشتی کەمێک نزم دەبێتەوە و لە ناوچە شاخاویەکان کەمێک زیاتر دادەبەزن بە (2 – 3) پلە  بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، ده‌شڵێت، "لە دوای 20ی مانگی 11 و بۆ مانگی 12 و تا سەری ساڵ لەو ماوەیەدا زۆرترین ڕێژەی بارانبارین دەبارێت و دۆخی وشکە ساڵی نامێنێت".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ دوشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە لەناوچە شاخاویەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، خێرایی با له‌سه‌رخۆ ده‌بێت و له‌ نێوان 5 بۆ 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، پلەکانی گەرما بەگشتی کەمێک نزم دەبێتەوە و لە ناوچە شاخاویەکان کەمێک زیاتر دادەبەزن بە (2 – 3) پلە  بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

سالار حاجی عەلی، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگەیاند، "دۆخێکی وشکی بێباران ڕوی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردوە، مەترسی لەنێوان جوتیاران و هاوڵاتیان دروست بوە، ئەگەر هەیە لە ڕۆژی 15ی مانگ هاتنی شێیەکی زۆر لە دەریای سور بۆ سەر ناوچەکانی عێراق دواتر هەرێمی کوردستان ببێته‌ هۆی دروستبونی شەپۆلی بارانی لاواز بۆ مامناوەند بەبڕی جیاواز ".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ڕۆشتنی دو مانگی پایز دەچینە نێو سێ مانگی پایز بۆ  گۆڕینی وەرزی سەرما وەرز، دابەزینی بارستە هەوا ساردەکان، لە جەمسەرەوە ئەوەش دەبێتە کردنەوەی دەرگای  هاتنی شەپۆلەکان،  لە دوای 20ی مانگی 11 و بۆ تەوایی مانگی 12 و تا سەری ساڵ لەو ماوەیەدا زۆرترین ڕێژەی بارانبارین دەبارێت دۆخی وشکە ساڵی دەڕەوێتەوە".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی
دهۆک : 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 26  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 28 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 27 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 34 پلەی سیلیزی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار