دۆخی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاسایی بووەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاسایبوونەوەی دۆخی کارەبای راگەیاند و ئاماژە بەوەدەکات، رۆژانە 17 بۆ 19 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتییان دەدرێت.

ئەمشەو هەینی 3ی ئایاری 2024، ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی کێڵگەی غازی کۆڕمۆڕ بەتەواوی توانای خۆی بەرهەمهێنانی غازی دەستپێکردەوە، لەئێستادا دۆخی کارەبا ئاسایی بووەتەوە و رۆژانە 17 بۆ 19 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتییان دەدرێت".

هەروەها هەر ئەمڕۆ کۆمپانیای دانە غاز رایگەیاند "بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکەدا ئاسایی بووەتەوە و بەرهەمهێنانی غاز گەیشتووەتەوە 500 ملیۆن پێ سێ جا، کە هەمان ئاستی پێش هێرشەکەی سەر کۆرمۆرە".

ئێوارەی رۆژی هەینی 26ی نیسانی 2024 لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی ‌غازی کۆرۆمۆر لە قەزای چەمچەماڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە ئەنجامی ‌هێرشەکە چوار کرێکار گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون، هەروەها زیانێکی مادی زۆریشی لێکەوتەوە و کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا کرد و بووە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار