سودانی لەبارەی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، هاوكاری له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و بانكی ناوه‌ندی هه‌یه، به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی لقه‌كانی له هه‌رێم، بۆ دابینكردنی دراوی بیانی بۆ بازرگانه‌كان و ئه‌وانه‌ی كار ده‌كه‌ن له هه‌رێم، هه‌روه‌ها بۆ هاوڵاتیان به‌پێی مه‌رجه‌كان، ده‌شڵێت، "ئه‌ركی حكومه‌تی فیدڕاڵه موچه‌كانی فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێم یان له‌هه‌ر پارێزگایه‌كی دیكه خه‌رج بكات".
سودانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ژمارەیەک میدیاکار ئاماژەی بە دوا پێشھاتەکانی رەوشی سیاسی و ئەمنی و ئابوری عێراق کرد و سەبارەت بە رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێککەوتنی ٤ی نیسان رێککەوتنێکی گرنگە بۆ رێکخستنی پەیوەندییەکان و لە پرۆژەیاسای بودجەدا جێگیرکراوە.
سەبارەت بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمیش سودانی رایگەیاند، کەمبوونەوەی ھەناردەی ٤٧٥ ھەزار بەرمیلی رۆژانە ژمارەیەکی گەورەیە و زیان بە ھەموو لایەک دەگەیەنێت، لەچەند رۆژی داھاتووشدا کۆمپانیای سۆمۆ و کۆمپانیاکانی دەرھێنانی نەوت رێککەوتن ئیمزا دەکەن و داوا لە تورکیا دەکەن ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەستپێبکاتەوە.
سودانی جەختیشیکردەوە، دابینکردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی ھەرێم و ھەموو پارێزگاکانی عێراق ئەرکی حکومەتەو خەڵات نییە، وتیشی، پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەدا بە لەسەدا ١٢.٦٧ جێگیرکراوە و گۆڕانکاری تێدا نەکراوە.
له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕ له نرخی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار له ساڵانی رابردودا، رونیكرده‌وه، "هه‌مو ئالوگۆڕه‌كانی نرخی دۆلار له‌ئه‌نجامی جێبه‌جێنه‌كردنی رێكه‌وتنی واژۆكراوی نێوان حكومه‌ت و بانكی ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ فیدڕاڵی ئه‌مریكی بو له‌ماوه‌ی رابڕدو، ماوه‌ی رێكه‌وتنه‌كه دو ساڵه و له15ی ته‌شرینی دوه‌می 2022 كۆتایی هاتوه، كه‌واته كه‌متر له مانگێك له‌پێش ده‌ستپێكردنمان".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "بڕیارماندا پێگیری به‌سیسته‌می بانكی جیهانی بكه‌ین و رێكاری زۆرمان له‌بانكی ناوه‌ندی و حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌نجامماندا، خه‌می ئێمه پاراستنی نرخی كه‌ل وپه‌لی خۆراك بو، له‌گه‌ڵ تێپه‌ربونی كات پێگیربون به‌پێوه‌ره‌كانی بانكی زیاتر بوه و هه‌موو بازرگانه‌كان ده‌ست به‌كارهێنانی په‌نچه‌ری ئه‌لیكترۆنی كردوه و یارمه‌تیمان داون بۆ به‌ده‌ستخستنی دراوی بیانی به‌نرخی فه‌رمی له‌جێگای راهاتن له‌سه‌ر بازرگانیكردنێكی ناشه‌رعی".
محەممەد شیاع سوودانی ئەوەشی خستەڕوو "دیناری عێراقی بەهێزە و وڵات لە باشترین دۆخی دارایی دایە، بەهای هەر دۆلارێک بەرامبەر بە دینار بۆ 1320 دینار دابەزێت".