راپرسیەک لەبارەی هەڵبژاردنی تورکیا: سەرکەوتنی کلچدارئۆغلۆ ئەگەرێکی زۆرە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کۆمپانیایەکی بەناوبانی تورکیا رایدەگەیەنێت، دەنگەکانی کەمال کلچدارئۆغلۆ رێژەی ٧٪ لە دەنگەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان زیاترە.
کۆمپانیای (ئۆ ئاڕ جی)ی تایبەت بە راپرسی و لێکۆلینەوەکان کە لەنێو تورکیادا متمانەی زۆری پێدەکرێت، راپرسیەکی لەبارەی دەنگی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی و پارتە سیاسیەکانی تورکیا بڵاوکردەوە.
راپرسیەکە کە لەنیوان ١٩ و ٢٢ی نیساندا ئەنجامدراوە و لە ٢٩ پارێزگای تورکیا و باکوری کوردستان سێ هەزار و ٩٢٠ کەس بەشداریان تێیدا کردووە بەم شێوەیەیە:
رێژەی دەنگی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار: کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی هاوپەیمانی گەل ٤٩.٣٪
رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار ٤٢.٤٪
موحەڕەم ئینجە ٦.١٪
سینان ئۆغان ٢.٢٪
دەنگی پارتە سیاسیەکانی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی: پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) ٣٢.٩٪ پارتی گەلی کۆماری (مەهەپە) ٢٨.٦٪ پارتی باش (ئیی پارتی) ١٥.١٪ هەدەپە (پارتی چەپی سەوز) ٩.٣٪ پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست ٦.٣٪ پارتی مەملەکەت ٢.٣٪ پارتی کرێکارانی تورکیا ١.٤٪ پارتی رەفاحی نوێ ١.٢٪ پارتی سەرکەوتن ٠.٩٪ ئەوانەی دیکە ١.٧٪
بەگوێرەی ئەم راپرسیە بێت، ئەگەرێکی زۆر هەیە لە خولی یەکەمدا کلچدارئۆغلۆ سەربکەوێت و ئەگەر لە خولی یەکەمیشدا سەرنەکەوێت، لە خولی دووەمدا دەتوانێت بە جیاوازیەکی زۆر شکست بە ئەردۆغان بهێنێت.
لەلایەکی دیکەوە، ئاکەپە و مەهەپە کە بەگوێرەی راپرسیەکە ٣٩٪ی دەنگەکان بەدەست دەهێنن، زۆرینەی کورسیەکانی پەرلەمان لەدەست دەدەن و پێدەچێت، نەتوانن حکومەت پێک بهێنن.