رێژەی هەژاریی لە ئێران بەرز دەبێتەوە

نزیکەی 75%ی دانیشتوانی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین

یەک ساڵ لەمەوپێش



هێڵی هەژاریی لە ئێران بەرز دەبێتەوە و نوێنەرێکی کرێکارانیش دەڵێت خواردنی گۆشتی سور لە سفرەی خێزانەکانیان نەماوە.

لە نوێترین ئامارەکانی ئێراندا هێڵی هەژاریی لە 18 ملیۆن تمەن کە دەکاتە 320 دۆلار بۆ 21 ملیۆن کە دەکاتە نزیکەی 380 دۆلار بەرز دەبێتەوە لە کاتێکدا ناوەندی موچەی کرێکارێک هەشت ملیۆن تمەنە کە دەگاتە نزیکەی 140 دۆلار.

هەر خێزانێکی دانیشتوی ئێران ئەگەر داهاتی لە 380 دۆلار کەمتر بێت لە هێڵی هەژاریدا دەژیت و بەو پێیە زیاتر لە 75%ی دانیشوانی وڵاتەکە بە هەژار ئەژمار دەکرێن.

فەرامەرز تۆفیقی، چالاکوانی کرێکاریی و نوێنەری پێشوی کرێکاران لە ئەنجومەنی باڵای کار لە ئێران رایگەیاند؛ حکومەت بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە تەنها بە رێژەی 27% موچەی کرێکارانی بەرز کردوەتەوە لە کاتێکدا هەڵاوسانی ئابوریی زیاتر لە 50% بەرز بوەتەوە.

بە وتەی تۆفیقی بەهۆی کەمیی داهاتەوە گۆشتی سور لەسەر سفرە خێزانی کرێکاران و زۆربەی موچەخۆراندا نەماوە و توانای کڕین بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

بەهۆی دابەزینی رۆژانەی بەهای تمەن هێڵی هەژاریی لە 15 ملیۆن تمەنەوە بۆ 21 ملیۆن تمەن بەرز بوەتەوە و بە پێی ئامارێکی نێودەوڵەتی لە کۆی نزیکەی 85 ملیۆن دانیشتوی ئێران زیاتر لە 60 ملیۆن کەس لە ژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار