لەگەڵ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان 150 ڕۆژنامەنوس لە تورکیا دەستگیرکراون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە دێرسم، هاتای و ئەستەنبوڵ ٩ رۆژنامەنووس و چالاکوان کە زۆربەیان کوردن لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.

لە کاتێکدا کە ٨ رۆژ ماوە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی تورکیا ئەنجام بدرێت، پۆلیسی تورکیا دەستی بە ئۆپراسیۆنێکی نوێ کردووە لە بەرامبەر رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی سەر بە ئۆپۆزسیۆن. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی دێرسم، هاتای و ئەستەنبوڵ پۆلیس هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی رۆژنامەنووس، چالاکوان و دەزگا میدیاییەکان.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەنی یەنی دیموکراسی سەر بە ئۆپۆزسیۆن، لەو ٣ شارە ٩ کەس دەستگیرکراون. بەگوێرەی رۆژنامەکە دەستگیرکراوەکانی هاتای و دێرسمیش بۆ ئەستەنبوڵ دەگوازرێنەوە.

هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن لە تورکیا، دەسەڵات دەستی بە دەستگیکردن و سزادانی چالاکوانان و رۆژنامەنووسان کردووە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٥٠ رۆژنامەنووس و چالاکوان دەستگیرکراون کە زۆربەی زۆریان کوردن و لایەنگری پارتی چەپی سەوزن کە هەدەپە لە رێگەی ئەو پارتەوە بەشداری لە هەڵبژاردن دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار