ئەمەریکا ئاماری ئۆپراسیۆنەکانی مانگی ڕابردووی لە عێراق و سوریا بڵاوکردەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فەرماندەی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا ئاماری چالاکییەکانی مانگی ڕابردوی لە سوریا وعێراق نڵاوکردەوە پشتگیری خۆی بۆ هێزەکانی هەسەدە لە سوریا دوپاتکردەوە.

 فەرماندەیی هێزەکانى ناوەندنى ئەمەریکا بڵاویکردوەتەوە، لە مانگى رابردودا هێزەکانیان 35 ئۆپەراسیۆنیان لە دژى داعش لە عێراق و سوریا ئەنجامداوە و توانیویانە 13 ئەندامى ئەو رێکخراوە دەستگیر بکەن و 28ى دیکەیشیان بکوژن.

وتیشی ،" بەردەوام دەبن لە کارى راوێژکاریی و بەهێزکردنى عێراق و لەناویشیاندا هێزەکانى پێشمەرگە .

سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەسەدە ڕایگەیاند،" کە ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە روبەڕوبونەوەى رێکخراوى داعش و بۆ ئەوە مەبەستەش لە سوریا پشتیوانى هێزەکانى سوریاى دیموکرات-هەسەدە دەکەن."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار