هاوڵاتییانی ئێران بەهۆی دابەزینی بەهای تمەن پەنا بۆ زێڕ دەبەن

کڕێنی زێڕ لە ئێران زۆرترین رێژەی چوار ساڵی رابردو تۆمار دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



کڕینی زێڕ لە ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە و رێکخراوێکی جیهانی ئاشکرای دەکات لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زۆرترین زێر لەو وڵاتە فرۆشراوە.

ئەنجومەنی جیهانی زێڕ بڵاوی کردوەتەوە؛ دانیشتوانی ئێران لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بڕی 12 هەزار 900 کیلۆ گرام لیرەی زێڕ و شمشی زێڕیان کرێوە و ئەوەش زیاترین رێژەیە لە ساڵی 2018 تا ئەمساڵ کە بۆ کڕینی زێڕ لە ئێران تۆمار کراوە.

ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوە کردوە؛ کڕینی زێر لەو سێ مانگەدا بە رێژەی 38% لە ناوخۆی ئێران و لە لایەن هاوڵاتییانیەوە زیادی کردوە.

دابەزینی بەهای تمەن لە ئاستی جیهان و ترسی دانیشتوانی ئێران بۆ لەدەستدانی داراییەکانیان بە سەرەکیترین هۆکاری کڕینی زێر لەو وڵاتە لەقەڵەم دەدرێت.

لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە بەهای دراوی تمەن دابەزینی زۆری تۆمار کرد و رۆژی یەكشەممە (26/2/2023) بۆ یەكەمجار لە مێژودا بەهای یەك دۆلار گەیشتە 60 هەزار و 50 تمەن و تا سنوری 63 هەزار تمەنیش بەرز بوەوە و ئەوەش بە ژمارەیەکی پێوانەیی دۆلار لە مێژوی وڵاتەکە لەقەڵەم دەدرێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار