لە ماوەی دەسەڵاتی ئەردۆغاندا ٣١ هەزار و ١٣١ کرێکار گیانیان لە دەستداوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەنجومەنی سەلامەتی و تەندروستیی کرێکاران (ئیسیگ) ڕایگەیاند، لە ٤ مانگدا ٥۸٥ کرێکار و لە ماوەی ۲۱ ساڵی ڕابردووی دەسەڵاتی ئەردۆغان و ئاکەپەدا بە گشتی ۳۱ هەزار و ۱۳۱ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.

ئەنجومەنی سەلامەتی و تەندروستیی کرێکارانی تورکیا (ئیسیگ) رایگەیاند، بەلانیکەمەوە له چوار مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا ٥٨٥ کرێکار گیانیان له دەستداوە و لە ماوەی دەسەڵاتی ئاکەپەشدا بە گشتی ٣١ هەزار و ١٣١ کرێکار بەهۆی دۆخی قورس و ناتەندروستبوونی شوێن و ئامێرەکانی کارەوە گیانیان لە دەستداوە .

ئیسیگ ئاماری گیان لە دەستدانی کرێکارانی لە کاتی کارکردن لە تورکیادا بڵاوکردەوە. ئامارەکان لە میدیاکانی تورکیا و کەسوکاری قوربانییەکان وەرگیراوە و بەپێی ئامارەکە لە مانگی کانوونی دووەم دا ١٢٠ کرێکار، لە مانگی شوبات دا ٢١٣ کرێکار، لە مانگی ئازاردا ١٣٠ کرێکار و لە مانگی نیسان دا ١٢٢ کرێکار و بە گشتی لەو چوار مانگەدا ٥٨٥ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئیسیگ، لە ماوەی ٢١ ساڵی ڕابردووی دەسەڵاتی ئاکەپەدا بە لانیکەمەوە ٣١ هەزار و ١٣١ کرێکار لە کاتی کارکردن و بەهۆی دۆخی خراپی کارەوە گیانیان لەدەستداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار