لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەزار و ٥١٨ کەس بەشداریان لە هەڵبژاردنی تورکیادا کردووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەنگدانی هاوڵاتیانی تورکیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دوێنێ کۆتایی هات و ئەمڕۆش ژمارەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن ئاشکرا کرا.

لە بەغدا لە کۆی ١٧٧٥ دەنگدەری تۆمار کراو ٤١٥ کەس دەنگیان داوە. لە هەولێر لە ٣ هەزار و٨٣٤ دەنگدەر ١٢٩٠ کەس دەنگیان داوە.

لە بەسرە ١٣٢ کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، بەڵام ٧٤ کەس دەنگیان داوە. لە بەغدا ٢، لە بەسرە ١ و لە هەولێریش ٣ سندووقی دەنگدان دانرابوون.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ژمارەی دەنگدەرانی تورکیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان ٥ هەزار و ٧٤١ کەس بوو. لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنی ٢٠١٨دا ریژەی بەشداربوون لەسەدا ١٠.٠٥ بوو، ئەمسال رێژەکە بۆ لەسەدا ٢٦.٤٤ بەرزبووەتەوە.

هاوکات  بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، بە گشتی لە دەرەوەی وڵات تاوەکو ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک و ٦٠٠ هەزار کەس دەنگیانداوە کە ژمارەی دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات نزیکەی سێ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس بوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار