زێلینسكی گه‌یشته جه‌دده
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی ئۆکراینا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە سعودیە و بەشداری لە لووتکەی کۆمکاری عەرەبیدا دەکات کە لە شاری جەدە بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ هەینی، 19ـی ئایاری 2023، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا بە سەردانێک گەیشتە سعودیە بۆ ئەوەی بەشداری لە لووتکەی کۆمکاری عەرەبیدا بکات. ئەوەش دەبێتە یەکەم سەردانی سەرۆکی ئۆکراینا بۆ سعودیە.
ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تێلیگرام نووسیوویه‌تی: "له‌میانه‌ی لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كه‌م، دواتر له‌گه‌ڵ شازاده محه‌ممه‌د بن سه‌لمان كۆده‌بمه‌وه، جیا له‌وه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی دیكه ئه‌نجام ده‌ده‌م".
هه‌روه‌ها زێلینسكی له تویته‌ر نووسیوویه‌تی: "سه‌ردانه‌كه‌م بۆ سعوودیه، بۆ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئۆكرانیا جیهانی عه‌ره‌بییه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "گیراوه سیاسییه‌كان له هه‌رێمی كریمیا، هه‌ماهه‌نگی له بواری وزه و پرسی ئاشتی ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆكانم ده‌بێت".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان، زێلینسكی له‌دوای ته‌واوبوونی ده‌چێته ژاپۆن و به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی جی حه‌وت ده‌كات.
لووتکەی ئەمجارەی وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی کە لە شاری جەدەی سعودیە بەڕێوەدەچێت، 32مین لووتکەی کۆمکارەکەیە و لە دوای ساڵی 2011 یەکەمجارە بەشار ئەسەد بە نوێنەرایەتی وڵاتەکەی بەشداری لە لووتکەکەدا بکات.