ڕێژەی خەمۆکی لە ئەمریکا لە بەرزبووەنەوەی بەردەوامدایە.

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەگوێرەی دوایین توێژینەوەی دامەزراوەی گالۆپی ئەمریکی کە لە ئەمساڵدا ئەنجامدراوە رێژەی خەمۆکی لەنێو هاوڵاتیانی ئەمریکادا گەیشتوەتە 29%، کە رێژەیەکی بەرزە.

لە توێژینەوەکەی دامەزراوەی گالۆپی ئەمریکیدا هاتووە، "لەکۆی شەش هاوڵاتی ئەمریکی یەکێکیان توشی نەخۆشی خەمۆکی بوون، کە ئەوەش رێژەیەکی بەرزە، ئاماژەی بەوەشکردوە، بەگوێرەی داتا کلینیکییەکان خەمۆکی بەشێوەیەکی بەرچاو لەبەرزبونەوەدایە و زیادیکردوە.

باسی لەوەشکردوە، بەراورد بە چینەکانی دیکە نەخۆشییەکە بەشێوەیەکی بەربڵاو لەناو چینی گەنجاندا تەشەنەی کردوە، کە تەمەنیان لەخوار 30 ساڵییەوەیە، ئەوەش لەکاتێکدایە رێژەی توشبون بە نەخۆشییەکە لەناو ژناندا زیاترە وەک لە پیاوان.

فۆنیتا دۆتسون، دەرونناسێکی ئەمریکییە باسی لەوەکردوە، یەکێک لە هۆکارەکانی نەخۆشییەکە بایۆلۆجییە و توشبونی ژنانیش بەرێژەیەکی بەرزتر دەگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەی هۆڕمۆن و خانەکانی لەش، هەروەها ژنان لایەنی سۆزدارییان لە پیاوان بەهێزترە.

بەگوێرەی دوایین داتاکان، ئەمریکا پێویستی بە زیاتر لە هەشت هەزار راوێژاکاری دەرونی هەیە هەتا لەوبوارەدا کار بکەن، لەماوەی رابردوشدا کۆمپانیاکانی کەرتی گشتی و تایبەت هەندێک روێوشوێنیان بەمەبەستی باشترکردنی رەوشی دەرونی کارمەندەکانیان گرتوەتەبەر چونکە خراپی ژینگەی کارکردن یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی توشبون بە خەمۆکی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار