لە سبەینێوە کامێراکانى چاودێرى تیژڕۆیى خاڵ بۆ خاڵ دەکەونە کار
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سبەی دووشەممە سیستەمی كامێراكانی تیژڕەویی پۆینت تو پۆینت لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەوێتە کار.
دوای كهوتنهكاری كامێراكانی چاودێری تیژڕهوی ناسراو بهخاڵ بۆ خاڵ بۆ ماوهی ههفتهیهك بهشێوهی تێست، لهسبهینێ دووشهممهوه 29ی ئایاری 2023هوه، كاتژمێر 8:00ی سهرلهبهیانی لهههردوو ڕێگهی (سلێمانی- دوكان)، كامێراكان تیژڕهوی ئۆتۆمبێل تۆمار دهكهن.
هاتوچۆى سلێمانی داوا دەکات، شۆفێران پابەندبن بەو خێراییەى لە رێگەکە دیاریکراوە
لەبارەی شێوازی تۆماركردنی سەرپێچی بۆ شۆفێران و خێرایی رێگەپێدراو، بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی پێشتر ڕایگەیاند، "خاڵی سەرەتای دەستپێكی كامێراكە تا كۆتا كامێرا بەرزترین خێرایی كە شۆفێری سەرپێچیكار تۆماری كردوە، بەپێی ئەو خێراییە سزاكەی بۆ تۆماردەكرێت، بۆ نمونە تاسڵوجە بۆ دوكان 100 خێرایی رێگە پێدراوكیلۆمەترە لەكاتژمێرێكدا لە شوێنەكانی نیشتەجێبون 80 كیلۆمەترە لەكاتژمێرێكدا، پاش ئەوەی شوێنی نیشتەجێبون تەواو دەبێت خێراییەكە دەچێتە 100 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا، هیواداریشین كەس سەرپێچی نەكات بۆئەوەی كۆمپانیای جێبەجێكاری كامێرای پۆینت تو پۆینت ئیفلاس بكات".
سەبارەت بەبڕی سزاكان، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی ئاشكرایكرد، "پێنج سزامان هەیە لە 70 هەزار دینارەوە تا 250 هەزار دینار دەستپێدەكات، لەیەك كیلۆمەتر تا 15 كیلۆمەتر لەو خێراییەی بۆ شەقامەكە دیاریكراوە 70 هەزار دینارە و بەو شێوازە بەرزدەبێتەوە تا دەگاتە 250 هەزار دینار، لەو 12 كامێرایەی لەهەر سایدێكی رێگای تاسڵوجە- دوكان دانراوە لەكامیان بەرزترین خێرایی تۆماركردبێت ئەوەیانی بۆ هەژماردەكرێت و بەپێی ئەو خێراییە سزاكەی بۆ تۆماردەكرێت".