هەسەدە ١٦٨ خێزانی داعشیان ڕادەستی عێراق کردەوە
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هێزەكانی سووریای دیموكراتیک- قەسەدە، ٥٠ زیندانی داعش کە عێراقین، لەگەڵ ١٦٨ خێزانی چەتەکانی داعشیان لە کامپی هۆلەوە رادەستی عێراق کردەوە.
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، ئەو تۆمەتبارانە دەگەڕێندرێنەوە و لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەریی عێراقدا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت و دادگایی دەكرێن.
هاوکات بەپێی سەرچاوەكانی حكومەتی عێراق، ئەو ١٦٨ خێزانەی داعش لە ناوەندی كامپی جەدعە كە دەكەوێتە باشووری موسڵ دادەنرێن، بەمەرجێك دەبێت قۆناغێكی چاكسازیی دەروونی تەواو بكەن، دوای دڵنیابوونەوە لێیان دەگەڕێندرێنەوە بۆ ناوچەی نیشتەجێبوونیان.
جێگەی ئاماژەیە، كامپی هۆل یەكێكە لە گەورەترین كامپەكان، كە خێزان و ئەندامانی چەتەكانی داعشی تێدایە و دەكەوێتە رۆژئاوای كوردستان و نزیكەی ٧٠ هەزار هاوڵاتی سووری و هەڵگرانی ڕەگەزنامەی جۆراوجۆری وڵاتانی جیهانی تێدایە، لەنێویاندا زیاتر لە ٣٠ هەزار كەسیان هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقین.