دادگای هەولێر بڕیاری ئازادکردنی هەردوو نوێنەری وانەبێژانی دەرکرد

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمرۆ یەک شەممە عەلی رەئووف و کاروان فیزیک، هەردوو نوێنەرێ وانەبێژانی هەرێمی کوردستان چوونە دادگای هەولێر، دوای پێداچوونە بە دۆسیەکانیان دادگا بڕیاری ئازادکردنیان دەرکرد.

عەلی رەئووف ، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان بە هاوڵاتی ی وت"ئەمرۆ دەنگی مەزڵوم و وانەبێژان سەرکەوت و دادگا بڕیاری ئازادکرنی من و هاورێیەکەم دەرکرد"

ئەو دوو مامۆستایە بە تۆمەتی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت ساڵی پار لە لــە ڕێڪەوتـی 6 ی 9 ی 2022 لە بەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران دەستگیرکران و دواتر بە کەفالەتی 10 ملیۆن دینار ئازادکران.

پێشتریش عەلی ڕەوف بۆ هاوڵاتی ڕونکردەوە،" ساڵی رابردوو پێش ئەوەی خۆپێشاندان بکەن، هەوڵیانداوە مۆڵەت وەربگرن، بەڵام داواکارییەکەیان لە پارێزگای هەولێر لێ وەرنەگیرا".

ئەمڕۆ یەکشەممە دوای دادگایکردنیان لە دادگای هەولێرو پێداچونەوە بە دۆسییەکانیاندا بڕیاری ئازادکردنیان دەرچوو.

لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 33 هەزار وانەبێژ هەن؛ 11 هەزاریان لە پارێزگای هەولێر، 10 هەزار لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و 12 هەزاریش لە سنووری پارێزگای دهۆکن.

بەپێی یاسای خۆپێشاندان لە هەرێمی کوردستان؛ هەرکەسێک بەبێ مۆڵەت خۆپێشاندان بکات، سزاکەی بەندکردن دەبێت بە ماوەیەک کە لە مانگێک زیاتر نەبێت یان بە سزایەک لە 50 هەزار دینار کەمتر و لە 500 هەزار دیناریش زیاتر نەبێت، یان بە هەردووکی سزا دەدرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار