ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەمریکا و ئێران کەم دەکات
هاوردەی ئەمریکا لە ئێرانەوە 93% دادەبەزێت
2 ساڵ لەمەوپێش
ئاماری ئەمریکا ئاشکرای دەکات ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لەگەڵ ئێران کەمی کردوە و گومرگی ئێران رایدەگەیەنێت بەهای هەناردەی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتە 29% زیادی کردوە.
نوسینگەی ئامار لە ئەمریکا بڵاوی کردەوە؛ بەهای ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەمریکا و ئێران لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 17 ملیۆن و 800 هەزار دۆلار بوە کە بەراورد بە چوار مانگی ساڵی رابردو تەنها 2% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
ئاماژە بەوە کراوە لەو چوار مانگەی ئەمساڵدا بە بەهای 13 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار کاڵای ئەمریکا هەناردەی ئێران کراوە کە لە روی نرخەوە 29% بەراورد بە چوار مانگی ساڵی رابردو بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
هاوکات گومرگی ئێران جەختی لەوە کردوەتەوە کە هەنارەی وڵاتەکەی بۆ ئەمریکا تەنها لە روی نرخەوە بەرز بوەتەوە و قەبارە و بڕی هەناردەی کاڵای ئێران بۆ ئەمریکا زیادی نەکردوە.
لەو ماوەیەدا هاوردەی ئەمریکا لە ئێرانەوە چوار ملیۆن و 700 هەزار دۆلار بوە کە بەراورد بە چوار مانگی ساڵی رابردو 93% کەمی کردوە.
ئێران لە کۆی ئەو وڵاتانی کە ئەمریکا ئاڵوگۆڕی بازرگانییان لەگەڵ دەکات ، دەکەوێتە ریزبەندی 172ەمین وڵات و لە روی دابینکردنی کاڵا بۆ ئەمریکا لە ریزبەندی 212ەمین وڵاتی جیهاندایە.