ژمارەی دوکان و بازاڕەکانی کرماشان 10 هێندەی پێوەرەی جیهانییەکانە

بۆ هەر 25 کەس لە دانیشتوانی کرماشان دوکان یان شوێنێکی کاسبکاران هەیە

بازاڕێکی شاری کرماشان

11 مانگ لەمەوپێش



ژوری کاسبکارانی کرماشان ئاشکرای دەکات ژمارەی دوکان و شوێنی کاسبکاران 10 هێندەی پێوەرە جیهانییەکانە.

بە پێی ئامارەکانی ژوری کاسبکارانی پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە 60 هەزار یەکەی تایبەت بە کاسبکاران هەیە کە خۆی لە دووکان و بازاڕ شوێنی پیشەگەرەکاندا دەبینێتەوە.

زۆرینەی ئەو یەکانەی کرماشان پێکدێن لە دوکان کە بۆ هەر 25 کەسێکی دانیشتوی ئەو پارێزگایە دوکانێک هەیە لە کاتێکدا بە پێورەە جیهانییەکان بۆ هەر 250 کەس تەنها یەک یەکەی تایبەت بە کاسبکاران یان دوکانێک تەرخان دەکرێت.

کرماشان بە یەکێک لە شارە مێژویی و گەشتیارییەکانی رۆژهەڵات لەقەڵەم دەدرێت کە سنوری لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و خەڵکێکی زۆر لە هەرێم و شارەکانی عێراق بە مەبەستی گەشتیاریی و چارەسەری تەندورستیی روی تێدەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار