زۆرترین کاڵای ئێران لە پەروێزخانەوە هانەردەی هەرێم و عێراق دەکرێت

مەرزی پەروێزخان دەبێتە یەکەم مەرزی کرماشان کە زۆرترین كاڵای هانەردە کردوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



لە مەرزی پەروێزخانەوە زۆرترین کاڵا و بەروبونی کشتوکاڵی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان هەناردەی هەرێم و شارەکانی عێراق دەکرێت و بەوەش دەبێتە سەرەکیترین مەرزی پارێزگای کرماشان.

گومرگی کرماشان بڵاوی کردەوە تەنها لە سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا بە بەهای 258 ملیۆن و 140 هەزار دۆلار کاڵا لە مەرزی پەروێزخان بۆ هەرێم و شارەکانی عێراق رەوانەکراوە.

بە پێی ئامارەکانی گومرگ 36%ی کۆی ئەو کاڵایانەی لە پێنج مەرزی کرماشانەوە هەناردە دەکرێن لە رێگەی مەرزی پەروێزخانەوەیە و لەو سێ مانگەدا 658 تۆن کاڵا و بەربومی کشتوکاڵی هەناردە کراوە.

لە ئامارەکانی گومگری کرماشان هاتوە لە سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا ئێران بە بەهای یەک ملیارد و 697 ملیۆن و 742 هەزار و 503 دۆلار کاڵا هەناردەی عێراق کردوە کە 42% لە رێگەی کرماشانەوە بوە.

بە گشتی لەو سێ مانگەدا ئێران بە قەبارەی چوار ملیۆن و 514 هەزار و 726 تۆن کەڵای هەناردەی عێراق کردوە کە یەک ملیۆن و 801 هەزار و 80 تۆنی لە رێگەی مەرزەکانی کرماشانەوە بوە.

بەهای ئەو کاڵایانەی کە لە سنوری کرماشانەوە هەناردەی باشوری کوردستان و شارەکانی عێراق کراوە گەیشتوەتە 704 ملیۆن و 695 هەزار و 300 دۆلار بوە.

کرماشان لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا لە روی بەهاوە 42% و لە روی کێشەوە 40%ی سەرجەم هەناردەی کاڵای ئێران بۆ عێراقی بەرکەوتوە و بەوەش بوەتە یەکەم پارێزگا لە ئێران کە زیاترین کاڵای بۆ عێراق هەناردە کردبێت.

زۆرینەی هەناردەی کرماشان لە رێگەی مەرزی پەروێزخان بوە کە بەهاکەی گەیشتوەتە 258 ملیۆن و 140 هەزار و 367 دۆلار.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار