وەزارەتی نەوتی عێراق: هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەدەست تورکیایە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەدەست تورکیایەوە و پەیوەندی بە حکومەتی عێراق و هەرێمەوە نەماوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی ئەیلوولی 2023، عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، حکومەتی هەرێم رۆژانە 50 هەزار بەرمیل رەوانەی کۆمپانیای سۆمۆ دەکات دەکات، بەڵام کێشەکە ئەوەیە "هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان راوەستاوە."

لە 25 ئازاری 2023، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە راگیراوە، ئەمەش دوای دروستبوونی کێشە لەنێوان ئەقەرە و بەغدا لەسەر بردنەوەی سکاڵایەک لەلایەن حکومەتی عێارقییەوە دژی بەغدا لە ژوری بارزگانی نێودەوڵەتی لە پاریس کە تێیدا هاتووە پێویستە حکومەتی تورکیا بە یەک ملیار و 600 ملیۆن دۆلار قەرەبووی بەغدا بکاتەوە بەهۆی هەناردەکردنی نایاسایی نەوتی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە لەنێوان ساڵانی 2014-2018.

عاسم جیهاد لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەڵیت، ئەو پرسە "پەیوەندی بە هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە نەماوە و ئێستا تۆپەکە لە یاریگای تورکیادایە، دەبێت ئەو رێگە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بدات. ئەگەر ئەو دەرگایە کراوە، هەموو کێشەکان چارەسەر دەبن."

بەپێی وتەی سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زیانەکانی راوەستانی هەناردەی نەوتی هەرێم زیاترە لە پێنج ملیار دۆلار.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار