مەسرور بارزانی: پێویستە بە زووترین کات لێکوڵینەوەیەکی ورد لە هۆکاری هێرشەکەی عەربەت بکرێت

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پەیامێکی سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکەی سەر فرۆکەخانەی عەربەت بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێویستە بە زووترین کات لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکوڵینەوەیەکی ورد لە هۆکار و چۆنیەتی روداوەکە بکەن، دەشڵێت، "سەرکۆنەی هەر جۆرە پێشێلکردنێکی سەروەریی خاکی کوردستان و عێراق دەکەین."

دوێنێ دووشه‌ممه‌ بە درۆن هێرشکرایەسەر فرۆخانەی کشتوکاڵی عەربەت لەکاتی مەشقی هێزەکانی دژەتیرۆر و هێزێکی تر، لە ئەنجامدا سێ ئەندامی دژەتیرۆر و سێ کەسی تر شەهیدبوون. لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو درۆنەی هێرشەکەی پێ ئەنجامدراوە لە سنوری تورکیاوە هاتووەتە نێو عێراق.

لەسەر هێرشەکە مەسرور بارزانی دەڵێت، "روداوەکەی فرۆکەخانەی عەربەت دڵگرانی کردووین. پێویستە بە زووترین کات لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکوڵینەوەیەکی ورد لە هۆکار و چۆنیەتی ئەم رووداوە بکەن و راستیەکان ئاشکرا بکرێن."

سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتیشی،  "سەرکۆنەی هەر جۆرە پێشێلکردنێکی سەروەریی خاکی کوردستان و عێراق و هەموو کارێکی نایاسایی دەکەین کە دەبێتە هۆی شێواندنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار