ئەمریکا: ئەو شەش ملیار دۆلاری بۆ ئێران ئازادکراوە پارەی فرۆشی نەوتی وڵاتەکە بووە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو شەش ملیار دۆلارەی گەڕاندویانەتەوە بۆ ئێران لەبەرامبەر ئازدکردنی پێنج هاوڵاتی ئەمریکی پارەی ئێران خۆی بووە.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ  کەناڵی ئێن بی سی ئەمریکی بەرگری لە رێککەوتنی نێوان وانشنتن و تاران سەبارەت بە ئاڵوگۆڕکردنی زیندانیەکانیان و ئازادکردنی شەش ملیار دۆلار بۆ ئێران کرد.

لە چاوپێکەوتنەکەدا بلینکن وتی، "ئەو شەش میلیار دۆلارەی ئێران لە کۆریای باشوور، سەرچاوەی سامانی خودی ئێران بووە لە فرۆشی نەوت و بۆیان گەڕاوەتەوە."

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی، "یەکەم ئەرکی من یارمەتی دانی ئەو هاوڵاتییە ئەمریکیانەیە کە لە وڵاتە بیانییەکان تووشی کێشە بوون، بەتایبەت ئەوانەی بێ هۆ و نادادپەروەرانە دەستبەسەر دەکرێن."

لە وەڵامی پریسیاری ئەوەی ئاخۆ ئازاد کردنی ئەو شەش میلیار دۆلارە لە بەرامبەر ئازادکردنی هاوڵاتیانی ئەمریکی، مەترسییەک نییە بۆ ئەوەی ئێران و وڵاتانی تری هاوڵاتی ئەمریکی دەستگیربکەن و داوای پارە بکەن، وتی، "لەم نموونە تایبەتەدا، گرینگە لەوە تێ بگەین ئەو پارەیەی ئازاد کراوە، پارەی خودی ئێرانییەکانە لە فرۆشی نەوت بە دەستیان هێناوە ئێمە ئەم بڕە پارەیەمان لە ئەژمارێکی بانکییەوە لە کۆریای باشوور گواستۆتەوە بۆ ئەژماری بانکی لە وڵاتێکیتر (قەتەر) و بەو پەڕی چاودێرییەوە ئەم پارەیە گوازراوەتەوە بۆ ئەوەی دڵنیا بین تەنها بە ئامانجی مرۆڤدۆستانە بەکار دەهێنرێت."

ئەو پێنج هاوڵاتییە ئەمریکییە- ئێرانییەی کە لە ئێران دەستبەسەر بوون رۆژی دووشەممە 18ی ئەیلوول لە قەتەرەوە بەرەو ئەمریکا کەوتنەرێ و گەیشتنەوە ئەمریکا و پێنج زیندانی ئێرانیش کە لە ئەمریکا دەستبەسەر بوون ئازادکران و هەروەها بڕی شەش میلیار دۆلار پارەی ئێران کە لە کۆریای باشوور دەستی بەسەردا گیرابوو، ئازاد کرا.

رێککەوتنەکەی تاران و واشنتن لە ناوخۆی ئەمریکا ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتەوەو کۆمارییەکان ئەمە بە هەڵەیەکی مێژوویی ئیدارەی بایدن ناو ئەبەن.  

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار