دارا سێکانیانی: حکومەتی هەرێم داوای لە ئاسایشی عێراق کردووە رێگری لە چوونی مامۆستایان بۆ بەغدا بکرێت
.jpg)
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دارا سێکانیانی، پەرلەمانتاری یەکگرتوو لە عێراق رایگەیاند لیژنەی بەرگری لە پەرلەمانی عێراق و ئاسایشی عێراق پێیان راگەیاندووە کە حکومەتی هەرێم داوایکردووە رێگری لە مامۆستایانی ناڕازی بکرێت بۆ چوونیان بۆ بەغدا و ئەنجامدانی خۆپیشاندان.
دارا سێکانیانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، "دوای بەدواداچونمان لە بەغدا لیژنەی بەرگری و ئاسایشی عێراق پێیان ڕاگەیاندین حکومەتی هەرێم داوایکردوە ڕێگە نەدرێ مووچەخۆرانی هەرێم بێنە بەغداد و ڕێگەیان پێنەدرێ خۆپیشاندان بکەن."
ئەمڕۆ یەکشەممە لە نزیک کەرکوک و لە بازگەی چیمەن مامۆستایان رێگرییان لێکرا بۆ ئەوەی بچنە نێو بەغدا تا خۆپیشاندان ساز بکەن بۆ داواکردنی مووچە و چەند داواکارییەکی تر و دوای گەڕانەوەیان بۆ سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند کە بەردەوام دەبن لە بایکۆت و رێگریکردنیان بۆ بەغدا "ئەنجامی رێککەوتنێکی سیاسی نێوان هەرێم و بەغدا" بوو.
