کامێراکانی رێگای پارێزگای هەڵەبجە و پێنجوێن دەکەونە کار

2 ڕۆژ لەمەوپێش



هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژی پێنجشەممەوە کامێراکانی رێگاکانی پارێزگای هەڵەبجە و پێنجوێن دەکەونە کار و رۆشتن لەو رێگایانە بە شێوەی خاڵ بۆ خاڵە.

هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندوە، بەمەبەستی کەمکردنەوە و رێکخستنی خێرایی ئۆتۆمبێلەکان و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان لە روداوەکانی هاتوچۆ، ژمارەیەک کامێرای چاودێری نوێی خاڵ بۆ خاڵ دەکەونە کار.

ئاماژە بەوەکراوە، کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی لە سەررێگاکانی (عەربەت – سیدصادق – پارێزگای هەڵەبجە) هەروەها رێگای پێنجوێن لە رۆژی پێنج شەممە 8-1-2026 لە سەعات 12ـی نیوەڕۆوە دەکەونە کار

هاتوچۆی سلێمانی دەشڵێت؛ هەردوو سایدی هاتن و رۆشتن کامێراکان بەشێوەی خاڵ بۆ خاڵ تیژەڕەوی شۆفیران تۆماردەکەن و سەرجەم ئەو سنوری خێراییەانەی دیارکراون بۆ رێگاکان بە هێما دیاریکراوە و داواکارن لە شۆفێران پابەندی رێنماییەکان بن، تا بەدوربن لە هەر روداوێکی نەخوازراو و سزای هاتوچۆ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار