محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئەمەریکا بەچ مافێک تەداخول لە وڵاتێکی خاوەن سەروەری دەکات
21 كاتژمێر لەمەوپێش
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی پارتی سۆشیال دیموكراتی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له ڤه‌نزوێلا رویدا‌و دەستگیرکردنی سەرۆکی ئه‌و وڵاته، دەستوەردانە لە کاروباری ناوخۆی وڵاتێک و هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە. ده‌شڵێت، ئەمریکا بەچ مافێک تەداخول لە وڵاتێکی خاوەن سەروەری دەکات؟
ده‌قی په‌یامه‌كه:
ئەوەی لە فەنزوێلا ڕویدا‌و دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادورۆی سەرۆکی ئەو وڵاتە لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە، دەستتێوەردانە لە کاروباری ناوخۆی وڵاتێک کە سەروەری خۆی هەیە، ئەم دەستێوەردانە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە، جگە لەوەی هەمو یاسا‌و دادگا نێودەوڵەتییەکان دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
ئەمەریکا بەچ مافێک تەداخول لە وڵاتێکی خاوەن سەروەری دەکات؟ هاوشێوەی ئەمەش لەساڵی 1989 لەپەنەماش ڕویدا.
لەو سۆنگەیەشەوە یاساکان تەنیا بۆ بێدەسەڵات و هەژارەکانە، بەپێچەوانەی هەمو دەقەکانی مافی مرۆڤ و قانونی نێودەوڵەتی.
محه‌مه‌د حاجی مەحمود
