هەسەدە ناوەڕۆکى کۆبونەوەکەى دیمەشق ئاشکرادەکات
17 كاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکى باڵاى هێزەکانى سووریاى دیموکرات و حکومەتى سووریا کۆبوونەوە، لەبارەى ناوەڕۆکى کۆبنەوەکەوە ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.
لەبەشێکى ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە رێککەوتین بەردەوامی بە کۆبوونەوەکان بدەین بۆ گەیشتن بە ئەنجام لەبارەی تێکەڵبوون بە سوپای سوریا.
شاندەکەی هەسەدە پێکهاتبوون لە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە، سۆزدار دێرک و سیپان حەمۆ لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی هەسەدە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە ئەو کۆبونەوەیە ئەنجامدراوە، لەنێوان سەرکردایەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و بەرپرسانی حکومەتی دیمەشق ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی یەکخستنی هێزە سەربازییەکان لە چوارچێوەی وتووێژی فەرمیدا.
شاندى حکومەتى سووریاش لە مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیرى بەرگری، ئەنەس خەتاب، وەزیرى ناوخۆ، حسێن سەلام سەرۆکى دەزگاى هەواڵگرى پێکهاتبوون.
هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکان لە ماوەی داهاتوودا بۆ کۆتایی هێنان بە گفتوگۆکان و بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بە شێوەیەکی ستراکتۆری تا گەیشتن بە ئەنجامەکان.
جەنەراڵ کیڤن لامبێرت فەرماندەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە کۆبوونەوەکەدا بەشداریی کردووە.
ئاژانسی هاوار بڵاویکردووەتەوە، عەمید كیڤن ج لامبرت، فەرماندەی هێزەكانی (ئیرادەی پتەو)ی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و سوریا، وەک نێوەندگیر بەشداریی گفتوگۆکانی هەسەدە و دیمەشقە، کە ئەمڕۆ بەڕێوە چووە، پێشتر، لامبرت بەشداریی چەندین کۆبوونەوەی دیکەی لەگەڵ عەبدی و شەرع کردووە
