یەکێتی: بەربژێرى ئێمە بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار نزار ئامێدییە
2 ڕۆژ لەمەوپێش
کاروان گەزنەیی گوتەبێژى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، بەربژێرى فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق نزار ئامێدییە.
نزار محەممەد سەعید محەممەد ئامێدی
ساڵی 1968 لە شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک لە دایکبووە و خێزاندارە و چوار منداڵی هەیە
بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی میکانیکیدا هەیە و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە
لە ساڵی 2024وە بەرپرسی نووسینگەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانە لە بەغداد
لە ساڵانی 1993 - 2003 لە نووسینگەی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کاریکردووە
لە ساڵانی 2005 - 2022 ڕاوێژکاری هەر سێ سەرۆکۆماری عێراق (جەلال تاڵەبانی ، فوئاد مەعسوم ، بەرهەم ساڵح) بووە
لە ساڵانی 2022 -2024 وەزیری ژینگەی عێراق بووە
پەیوەندییەکی فراوانی نێودەوڵەتیی لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە و جیهان هەیە
بەشداری نوێنەرایەتیکردن لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی:
ئەندامی شاندی عێراق بووە لە لوتکەی وڵاتانی عەرەبی کە لە وڵاتانی میسڕ ، جەزائیر ، تونس ، سعودیە کوێت ئەنجامدراون.
لە ساڵی 2015 بەشداری لە لوتکەی ژینگەی COP 21 لە پاریس کردووە.
لە ساڵی 2023 سەرۆکی شاندی عێراق بووە لە لوتکەی ژینگەی 28 COP کە لە ئیمارات ئەنجامدراوە.
لە ساڵی 2023 سەرۆکی شاندی عێراق بووە لە کۆبوونەوەی کۆمەڵی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە کینیا ئەنجامدراوە.
وەک وەزیری ژینگەی عێراق بەشداری لە چەندین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی کردووە لە وڵاتانی (سویسرا ، ئەمریکا ، ئێران ، سعودیە، عومان ، ڕووسیا )
ئەندامی زۆرینەی شاندی سەرۆکایەتییەکانی عێراق بووە لە سەردەمی سەرۆکایەتی هەر سێ سەرۆککۆمار (جەلال تاڵەبانی ، فوئاد مەعسوم ، بەرهەم ساڵح)
