سێ کاتژمێرە ئاگری کارگەی جپسەکەی پیرزین کۆنترۆڵنەکراوە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



ئەمڕۆ کارگەیەکی دروستکردنی چپس لە کۆمەڵگەی پیرزینی سەر بە پارێزگای هەولێر تووشی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە بوو. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان و گرتە ڤیدیۆییەکان، ئاگرەکە بەشێکی زۆری کارگەکەی گرتووەتەوە و تیمەکان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین.

 بەرەبەیانى ئەمڕۆ ئاگر لە کارگەیەکی چپس لە کۆمەڵگەی پیرزین لە هەولێر کەوتەوە. شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت: زیاتر لە سێ کاتژمێرە ئاگرەکە بەردەوامەو 20 تیممان لێرەن بۆ کوژاندنەوەو کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.

هەروەها ئەوەشى خستەڕوو زیانی گیانی نەبووە، تەنیا مادییە. بەڵام کارگەکە مەرجی سەلامەتی تێدا نەبووە و پێشتر ئاگادار کراوەتەوە.

بەپێى زانیاریەکان لەبەربوونی مەترسی سێ قوتابخانە و باخچەی ساوایان  خوێندکار و منداڵەکانیان ناردەوە بۆ ماڵەوە و چەند ماڵێکیش لە نزیک ئاگرەکە چۆڵکران

تاوەکو کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر هیچ زانیارییەکی فەرمیی لەبارەی هۆکاری سەرەکیی کەوتنەوەی ئاگرەکە بڵاونەکردووەتەوە. هەروەها هیچ ئامارێک سەبارەت بە بوونی زیانی گیانی یان قەبارەی زیانە ماددییەکان ڕانەگەیەندراوە و چاوەڕوانی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار