ئۆزگۆر ئۆزێل بۆ ئەردۆغان: ترەمپی هاوڕێت مادۆرۆی براتی بە دەست بەستكراوی رفاند نەتوێرا بەرگری لێبكەی
دوێنێ
ئۆزگۆر ئۆزێل، سەرۆكی پارتی گەلی كۆمارى بە ئەردۆغان دەڵێت:كاتێك پێویست بوو بەرگری لە دیموكراسی بكەیت بەرگریت لە مادۆرۆ كرد، ئێستاش لە ترسی ترەمپ ناوێریت بەرگری لە مادۆرۆ بكەی كە پێشتر بە برای خۆت ناوت دەبرد.
ئۆزگوز ئۆزێل، لە سەكۆی "ئێكس" دوو وێنەی داناوەو نوسویەتی: بە باشی سەیری ئەم وێنەیە بکە بەڕێز ئەردۆغان!
تۆ وتت: مادورۆ یەکەم کەس بوو لە ١٥ی تەمموز(رۆژی كودەتاكەی توركیا) تەلەفۆنی بۆ کردم.
پێتوت مادۆرۆی برام، سەلماندت، كە وتت ئێمە لەگەڵتداین، پشتگیری خۆتت نارد.
کاتێک مادۆرۆ هەڵبژاردنێکی نادادپەروەرانەی ئەنجامدا و بە ناڕەوا مامەڵەی لەگەڵ گەلەکەیدا کرد، تۆ لە پشتیەوە وەستایت و بە "براکەم" ناوت دەبرد، تۆش ئەو کاتە هەڵە بوویت.
بەڵام ترەمپی هاوڕێت هات، یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کرد، مادۆرۆی براتی و هاوسەرەکەی لە ژووری نووستنەکەیان رفاند و دەست و چاوی بەست و بردی.
ئێستا بەداخەوە لە بەرامبەر ئەم وێنەیەدا بێدەنگیت هەڵبژاردووە.
کاتێک پێویست بوو بەرگری لە دیموکراسی بكەیت، بەرگریت لە مادۆرۆ کرد؛ ئێستاش کە پێویستە بە بەرگری لە سیستمی جیهانی بكەیت، بێدەنگیت بەرگریكردنە لە کودەتاکەی ترەمپ بەرامبەر وڵاتێکی تر.
چونکە تۆ لە ترەمپ دەترسیت، کە هەست دەکەیت پێویستیت پێیەتی.
ئەوە دۆخی دیموکراسیەكەت و هاوڕێتەیەكت و برایەتیەكەتە!
