تا ئێستا 44 کەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کاندید کردووە

21 كاتژمێر لەمەوپێش



نیوەی ماوەی یاسایی خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کۆتاییهات و تائێستا 44 کەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە، یەکێتیش بە چوار کاندیدی فەرمی و نافەرمی زۆرترین کاندیدی هەیە.

ڕۆژی چوارشەممە بەهۆی ئەوەی دەوامی پەرلەمان هەبوو لەگەڵ تا کۆتایی دەوامی ئەمڕۆ یەکشەممە 44 کەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کاندید کردووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ و سبەی دووشەممەش تا کاتژمێر 3:00ـی دوانیوەڕۆ ماوەی یاسایی خۆکاندیدکردن ماوە، دوێنێ سەرۆکایەتیی پەرلەمان ڕایگەیاند ماوەی خۆتۆمارکردن سبەی دووشەممە کۆتایی دێت و بەهیچ شێوەیەک درێژناکرێتەوە.

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا تا کاتژمێر 3:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 44 کەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کاندید کردووە، هەریەک لە لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری ئێستا، نزار ئامێدی لە ڕێگای ئەمینداریەتیی پەرلەمانی عێراق فۆرمیان وەرگرتووە و بەڵگەکانیان پێشکەش کردووە، بەڵام تاوەکوو ئێستا فۆرمەکانیان نەگەڕاندووەتەوە، بۆیە ناویان لەنێو ئەو 42 کەسەدا نییە کە لەلایەن هۆبەی یاساییەوە بڵاو کراوەتەوە.

لای خۆشییەوە د. موسەننا ئەمین، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، فراکسیۆنی یەکگرتوو لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن 13 کورسیی پەرلەمانی هەیە و بە مافی دەستووری خۆیانی دەزانن وەک ئۆپۆزسیۆن کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار هەبێت، بۆیەش لە ڕۆژانی داهاتوو "وەک کاندید بۆ ئەو پۆستە خۆم کاندید دەکەم".

ئەو کەسانەی لە ڕێگەی هۆبەی یاساییەوە تاوەکو ڕۆژی 4-1-2026 فۆرمیان پڕکردووەتەوە وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بریتین لە:

  1. شوان حەوێز فەریق نامیق داودی

  2. شیلان فوئاد عەبدوللـەتیف عەبدولڕەحمان

  3. شێرزاد بابان مەجید سلێمان

  4. ئەحمەد عەبدوڵڵا تۆفیق ئەحمەد

  5. محەممەد مەهدی جامل وائیلی

  6. نەبەز محەممەد عەلی ئەحمەد

  7. حوسێن تەها حەسەن سنجاری

  8. جوان محەممەد فوئاد مەعسووم

  9. نەجمەددین عەبدولکەریم حەمە کەریم

  10. ئەمیرە جەعفەر جابر عەبوودی

  11. عەممار عادل عەونی شەممەری

  12. ئاسۆ فەرەیدوون عەلی

  13. حەمزە برێسم سەجیل مەسحەب

  14. ڕەشید مەهدی عەبوود سەعدی

  15. دڵشاد محەممەد عەبدولڕەحمان

  16. خالید سدیق عەزیز محەممەد

  17. ئەحمەد خەمیس خەلیل جەنابی

  18. سامان عەلی ئیسماعیل مەحموود شاڵی

  19. خالید مستەفا حوسێن شەریف

  20. فەیسەڵ موحسین عەبوود کلابی

  21. ئەنوەر حەمەد ئەمین ئەحمەد

  22. کافی دنو بتی قەس یونان

  23. محەممەد سابیر سلێمان عەزیز سلێمان هەمەوەندی

  24. ئومێد عەبدولسەلام قادر

  25. سیروان ئەحمەد ڕەشید کوێخا عەزیز

  26. ئومێد عەبدولسەلام قادر

  27. ئەحمەد ساجت هاشم حەسەن

  28. ئەحمەد خەلیل خوزەیر خەلیل

  29. سالم حەواس عەلی ساعدی

  30. عەلی جاسم ئەحمەد بەیاتی

  31. یوسف محەممەد ڕەوشەن سەڵاحەدین ئال کۆجەک مەلا

  32. نەبیل سولەیمان عەبدولمەجید عوبەید کوبەییسی

  33. لەیس داخل سەلوومی نەشمی عەبوودی

  34. عەلی عەباس جاسم عەلی سوڵتانی

  35. عەبدولجەلیل حەمەد مەجید فەهداوی

  36. سوهەیل مەحموود جاسم ڕەبیع

  37. سالار ڕەحیم کەریم جاف

  38. سادق عەبدولڵا خوزەیر غەبن محیاوی

  39. ڕەعد خوزەیر دەفاک سایل جەنابی

  40. سەباح ساڵح سەعید عەبدولمەلکا

  41. ڕافع عەبدولڵا حەمید دووری

  42. عەبدوڵڵا محەممەد عەلی عەلیاوەیی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار