دوو شەممە تا كۆتایی دەوامی فەرمی دوا وادەی خۆكاندیدكردنە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی دووشەممەی داهاتووی وەک دوا وادەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ کاندیدبون بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دیاریکرد.

لە 31ـی کانوونی یەکەمی 2025ـەوە دەرگەی خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کراوەتەوە. پێویستە لە 15 رۆژدا دوای هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، بەربژێری گەورەترین فراکسیۆن رابسپێردرێ بۆ پێکهێنانی حکومەت.

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا کە ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت: دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان رۆژی دووشەممەی داهاتوو ٥ی ١ی ٢٠٢٦ە و تا کۆتایی دەوامی فەرمی بە کراوەیی دەمێنێتەوە.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 31ی کانونی یەکەمی رابردودا،  بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، دەرگای کاندیدبونی بۆ سەرۆکایەتی کۆماری عێراق كردەوە، بە پشتبەستن بە یاسای کاندیدکردن ژمارە (8)ی ساڵی 2012.

لەلایەکى دیکەوە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، هەندێک لایەنی سیاسی و کەسایەتی ناوی سەرۆکی ئەنجوومەنەکە بۆ پاڵپشتیکردن لە بەربژێرانی سەرۆکوەزیران بەکاردەهێنن. هۆشداریی دەدات رێکاری یاسایی دژی هەر کەسێک دەگرنەبەر "زیان بە دەسەڵاتی دادوەری بگەیێنێت."
 
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، رۆژی شەممە، 3ـی کانوونی دووەمی 2026، رایگەیاند، "لەگەڵ دەستپێکردنی وادە دەستوورییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێری پۆستی سەرۆکوەزیران، تێبینی کراوە هەندێک لایەنی سیاسی و کەسایەتیی کێبڕکێکار لەسەر ئەم پۆستە، ناوی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە پاڵپشتیکردن یان بەربژێرکردنی کەسایەتیی دیاریکراودا بەکاردەهێنن."
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ئەو کەسایەتییانە ماڵپەڕی میدیایی نەناسراو بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانە بەکاردەهێنن، کە ئامانج لێی ناوزڕاندنی دەسەڵاتی دادوەری و لاوازکردنی هەلی رکابەرەکانیانە لە گەیشتن بە پۆستی سەرۆکوەزیران."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار