هەسەدە: مەزڵووم عەبدی لە دیمەشقە

24 كاتژمێر لەمەوپێش



شاندێکی باڵای فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە سەرۆکایەتیی مەزڵووم عەبدی لە دیمەشقە.
 
هەسەدە دەڵێت، ئەو شاندە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی سووریا کۆدەبێتەوە و تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە، پرسی تێکەڵکردنی هێزەکانە لەسەر ئاستی سەربازی.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی هەسەدە، ئێستا شاندەکە لە دیمەشقی پایتەختی سووریایە و زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ئەو وڵاتە دەکات. گفتوگۆکان لە چوارچێوەی گەیشتن بە رێککەوتنە لەبارەی پرۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکان لەسەر ئاستی سەربازی.
 
شاندەکەی هەسەدە پێکدێت لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لەگەڵ سوزدار دێرک و سیپان حەمۆ، ئەندامانی فەرماندەیی گشتیی هەسەدە.
 
ئەم سەردانە لە کاتێکدایە، پێشتریش چەندین جار گفتوگۆ لەنێوان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی سووریا کراوە، بەڵام پرسی تێکەڵکردنی هێزە سەربازییەکان و شێوازی فەرماندەییکردنیان یەکێک بووە لە خاڵە ناکۆکەکانی نێوان هەردوولا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار