شێخ خەزنەوی: گەلی ڕۆژهەڵات چاوەڕوانی یەکڕیزیی هێزە کوردییەکانە

22 كاتژمێر لەمەوپێش



شێخ مورشید خەزنەوی سڵاو لە تێکۆشانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کرد و گوتی: "دەبێت هەموو پارت و ڕێکخستنە کوردییەکان یەکگرتووبن؛ بۆ پاراستنی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵات بەرەیەکی هاوبەش دابمەزرێنن، لە دەوری مێزێک کۆببنەوە و ببنە هێزێکی فراوان".

مانگرتن و ناڕەزایەتییەکان بەهۆی قەیرانی ئابووری لە ئێران کە هەفتەی ڕابردوو لە تارانی پایتەخت دەستی پێ کرد، لە فراوانبووندایە. هێرشەکانی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران بۆ سەر خەڵک توندتر دەبن. لە چالاکییەکاندا تا ئێستا لانی کەم هەشت خۆپیشاندەر کوژراون و سەدان کەسیش دەستبەسەرکراون.

زانای ئایینی کورد شێخ مورشید خەزنەوی سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکان قسەی کرد، سڵاو لە تێکۆشانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کرد و پەیامی پشتگیریی نارد.

لە قۆناغێکداین گەڕانەوە نییە

خەزنەوی بانگەوازی کرد بۆ یەکڕیزیی تەڤگەرە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات و گوتی: "گەل کوردمان لە ڕۆژهەڵات! سڵاو لە کارەکانتان، ڕەنجەکانتان، تێکۆشان و بەرخۆدانتان دەکەم. بەم تایبەتمەندییانە نامۆ نین. پارێزەری ناسنامەی کوردن، شوێنکەوتووی شۆڕشگێڕانن، هەڵگری ئازار و هیوای ١٠٠ ساڵن، نەوەی قازی محەمەدن، شوێنکەوتووانی یەکەمین کۆماری گەلی کوردن. نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جارێکی تر بە خوێن دەکێشرێت.

لە گەلەکەتان، لە خوشک و براکانتان، لە ڕۆژئاوا بڕوانن. برینەکانی ڕۆژئاوا قووڵ بوون، ناکۆکی لە نێوان هێزە سیاسییەکاندا هەبوو، بەڵام کاتێک بڕیاری چارەسەریی درا پارتەکان بێدەنگ بوون؛ تەنها هاوارێکی بەرز بوو: کورد، کوردستان، بژی خوشک-برایەتی گەلی کورد. ئەم هاواری یەکێتییە بوو بە ئەکتەری سەرەکی گەل. ئەمڕۆ نۆرەی ڕۆژهەڵاتە. ڕژێم بە زوڵم و فشار درێژە بە دەسەڵاتی خۆی دەدات، بە دەنگی پێی شۆڕشگێڕان عەرشی دەلەرزێت. مێژوو دەستی دەکاتەوە، بەڵام هەرگیز پێشوازی لە بێ‌بڕیارەکان ناکات. ئەم هەلومەرجەی تێیداین جیاوازە لە سەردەمی پێشوو. لە سەردەمێکی واداین گەڕانەوە نییە".

بانگەوازی یەکگرتوویی لە هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

شێخ مورشید خەزنەوی ئاماژەی بەوەدا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پڕۆسەیەکی مێژووییدا تێدەپەڕێت، گەلی کوردیش نابێت ئەو دەرفەتە لەدەست بدات و گوتی: "بە تایبەتی سڵاو لە پەدەکەی ئێران، پارتی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران، پارتی کۆمۆنیستی ئێران، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)، پارتی ئازادیی کوردستان (پاک)، هەموو هێزەکانی ڕۆژهەڵات، کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان دەکەم لە پای کارەکانیان، ڕەنج، تێکۆشان و بەرخۆدانیان و ڕێزی خۆم پێشکەش دەکەم.

 بەناوی ئەو دایکانەی کە هیوایان ئێوەن و لە دەرگای زیندانەکان وەستاون، بەناوی ئەو گەنجانەی کە ڕووبەڕووی لەسێدارەدان دەبنەوە، بەناوی ئەو شەهیدانەی کە وەسێتەکانیان بۆ بەجێهێشتووین، بانگەواز دەکەم: با ئەم دابەشبوونە ئیدی کۆتایی بێت، ڕاگەیاندراوی جیاواز جیاواز کۆتایی بێت. خەڵکی ڕۆژهەڵات دەپرسن کەی لەژێر یەک ئاڵادا کۆدەبنەوە و هەڵوێستێکی هاوبەش نیشان دەدەن. بۆ پاراستنی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵات، پلاتفۆرم و بەرەیەکی هاوبەش بنیات بنێنن، لە دەوری مێزێک کۆببنەوە و ببنە هێزێکی فراوان.

تا کلیلی هەموو بەشەکان کۆنەکرێنەوە، دەرگاکانی ئازادیی ناکرێنەوە

ئێوە دوژمنی یەکتر نین. دوژمنی ئێوە ئەو هێزانەن کە خاکی ئێوەیان داگیر کردووە. تۆ تاکە کلیلی هەموو بەشەکانیت. تا هەموو کلیلی چوار بەشی کوردستان کۆ نەکرێنەوە، دەرگاکانی ئازادیی ناکرێنەوە. گەلەکەمان لە سێ بەشی کوردستان چاوی لە هەڵوێستی ئێوەیە، کورد لە ڕۆژهەڵات یان وەک چیایەک دەوەستێت یان ئەم دەرفەتە زێڕینە لەدەست دەدات. بڕیاری یەکگرتوویی لە ڕۆژهەڵات خەون نییە و لە دەستی ئێوەدایە ئەم بڕیارە بدەن. بژی بەرخۆدانی ڕۆژهەڵات، بژی کورد، بژی کوردستا

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار