دادگای فیدراڵی بڕیار لەبارەی یاسای هەڵبژاردن دەدات

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە دادگای فیدڕاڵی دانیشتنی تایبەت بە سکاڵای نایاسایی پێنج ماددەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدات، کۆتا دانیشتنی ئەو دۆسیەیەش لە 19ی مانگی رابردو بو.
بە گوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدڕاڵی، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە دانیشتنی تایبەت بە بڕیاردان لەسەر سکاڵای نادەستوری پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێم بدرێت.
سكاڵایه‌كیان تایبه‌ته به‌یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و زیاد جه‌بار سه‌رۆكى پێشووى فراكسیۆنى یه‌كێتى پێشكه‌شى كردوه‌و داواده‌كات كار به‌دواین یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان نه‌كرێت.
تایبه‌ت به‌م سكاڵایه، دادگاى فیدراڵى داواى بۆچونى كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنى كردوه‌و كۆمیسیۆنه‌كه بۆچونى فه‌رمى خۆى ئاراسته‌ى دادگاكه كردوه‌و چاوه‌ڕى ده‌كرێت ئه‌مرۆ دواین بڕیار بدرێت.
سكاڵاى دووه‌م پارێزه‌ر مه‌سعود محێدین پێشكه‌شى كردوه‌و به‌هۆى دواكه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى سه‌ندیكاى پارێزه‌رانه‌وه بۆماوه‌ى 4 ساڵ داواده‌كات هه‌موو بڕیاره‌كانى سه‌ندیكاى پارێزه‌ران له‌ساڵى 2019وه هه‌ڵوه‌شێندرێته‌وه.
هاوکات کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق میکانیزمێکی بۆ هەڵبژاردنەکانی هەرێم دیاریکردوە، بەپێی ئەو میکانیزمەش، پێشنیار دەکات سیستمی بازنە بەکاربهێنرێت و لە پارێزگای سلێمانی 41 کورسی دیاری‌بکرێت، لە هەولێر 34 کورسی و لە دهۆکیش 25 کورسی، هەروەها 11 کورسی کۆتایش تایبەت دەبێت بە پێکهاتەکان.
ئەو مادانەی لە یاسای هەڵبژاردن کە سکاڵاکەیان لەسەر تۆمارکراوە:
مادەی یەکەم: پەرلەمانی کوردستان-عێراق لە 111 ئەندام پێکدێت.
مادەی نۆیەم: هەرێمی کوردستانی عێراق بە یەک بازنەی دەنگدان دادەنرێت.
مادەی پانزەیەم: بۆ هەرێمی کوردستان تۆمار بە ناوی دەنگدەران بۆ دەنگدان، بەپێی سەنتەرەکانی هەڵبژاردن ئامادە دەکرێن، بەپێی ریزبەندیی پیتە ئەبجەدییەکان.
مادەی بیست و دوو: هەر کیانێکی سیاسی لە هەرێمی کوردستان مافی هەیە لیستێکی تایبەت بە بەربژێرەکانی خۆی لەسەر ئاستی کوردستانی عێراق پێشکێش بکات کە رێژەیەک ئافرەتی تێدابێت 30٪ کەمتر نەبێت.
مادەی 36:
یەکەم: پێنج کورسی بۆ کلدان، سریان و ئاشووری تەرخان دەکرێت؛ بەربژێرەکانی ئەو پێکهاتەیە کێبڕکێیان لەسەر دەکەن.
دووەم: پێنج کورسی بۆ تورکمان تەرخان دەکرێن؛ بەربژێرانی ئەو پێکهاتەیە کێبڕکێیان لەسەر دەکەن.
سێیەم: یەک کورسی بۆ ئەرمەن تەرخان دەکرێت؛ بەربژێرانی ئەو پێکهاتەیە کێبڕکێی لەسەر دەکەن.
