هێرشکرایە سه‌ر باره‌گاكانی هه‌سه‌ده له دێره‌زوور
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
درەنگانی ئێوارەی دوێنێ هەینی، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو هێرشیان کردە سەر بارەگا و بازگەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گونده‌واری دێره‌زوور.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی هێزه‌كانی “هه‌سه‌ده" بە نۆرس پرێسی رایگه‌یاندوە، چه‌كدارانی نه‌ناسراو به چه‌كی كلاشینكۆف دوو باره‌گای هه‌سه‌ده‌یان له شارۆچكه‌ی كه‌سره‌ی گونده‌واری دێره‌زوور كردۆته ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هیڕشەکە لە شارۆچکەی حه‌وائیجی گونده‌واری دێره‌زووربووە، لەسەر ڕێگای سەرەکی دەروازەی شارۆچکەی حه‌وائیج”ه هاوکات هێرشەکە ته‌نها زیانی ماددی لێكه‌وته‌ووەتەوە
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بە هێرشێکی دیکە کرد کە تیایدا بە ” ئاڕ پی جی” و كلاشینكۆف بۆ سه‌ر بارەگای “هه‌سه‌ده” لە نزیك کەناری ڕووباری فورات لە شارۆچکەی جه‌رزی لە ڕۆژهەڵاتی گونده‌واری دێره‌زوور ئەنجامدراوەو دەشڵێت، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
