نرخی ئەمپێری مۆلیدە لە شاری سلێمانی دیاریکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتى کارەباى سلێمانى نرخى ئەمپێرێک کارەباى موەلیدەى بۆ مانگى رابردو راگەیاند و بەپێى خشتەى کارى موەلیدەکانیش نرخەکە جیاوازییان هەیە.

بەرێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان کۆبونەوە، به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ (44) دینارە.

 بەم شێوەیەش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناوشاری سلێمانی له‌نێوان 10 هەزار بۆ 11 هەزار دیناره‌، بەوپێیەى موەلیدەکان لە نێوان (225 بۆ 250) کاتژمێر کاریان کردوە.

لەبارەى ئەو موەلیدانەى کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە کارەباى سلێمانى دەڵێت نرخەکەیان (13) بۆ (14.500) دینارە.

هەروەها خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ بۆ مانگى (12) گۆڕانکارى تێدادەکرێت و موەلیدەکان تەنها لەنێوان 1ى پاشنیوەڕۆ تا 1ى شەو ئەگەر کارەباى نیشتیمانى کۆژایەوە کار دەکەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر 7:00 تا 8:00ى بەیانى کاردەکەن.

لە راگەیەنراوەی بەرێوەبەرایەتی کارەبا ئەوەش ئاشکرا کراوە، رۆژانى هەینى و پشوە فەرمییەکان بەیانیان کارناکەن لەبرى ئەوە کاتژمێر 11ى پێشنیوەڕۆ کاردەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار