ئەو دەسەڵاتەی وەزیری دارایی عێراق لەمەسعود حەیدەری وەرگرتەوە دادگای فیدڕاڵی پێی دایەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دادگاى فیدڕاڵى عێراق بڕیارێکى لە بەرژەوەندى مەسعود حەیدەر و عیزەت سابیر دەرکرد، کە بریکارى وەزیرى دارایی و نەوت بوون و لەگەڵ چەند بریکارێکى تر دەسەڵاتەکانیان لێسەندرابووەوە.

دادگای فیدراڵیی عێراق ئەمرۆ یەک شەممە بڕیاریدا بە بەردەوامبوونی دەسەڵاتی یاسایی و کارگێڕیی ئەو دامەزراوانەی دەوڵەت کە بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێن تاوەکو ئەو سکاڵایانەی تۆمارکراون یەکلادەکرێنەوە.

بەگوێرەی یاسای بودجە هەموو ئەو دامەزراوانەی دەوڵەت کە لە پاش 30ـی تشرینی دووەمەوە بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێن، سەرجەم دەرماڵە و دەسەڵاتە کارگێڕییەکانیان رادەگیرا.

بەهۆى ئەو یاسایەوە، پێشتر وەزیرەکان، بەتایبەتى هەردوو وەزیرى نەوت و دارایی عێراق، دەسەڵاتەکانیان لە بریکارەکانیان عیزەت سابیر و مەسعود حەیدەر سەندبووەوە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی  وادەی دانیشتنی تایبەت بە دۆسیەی نادەستوری پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێم بۆ رۆژی 27ی مانگی (کانونی یەکەم/12) دواخست.

ئەو سکاڵایە سکاڵاکە لەلایەن زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب سەرۆکی فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.

دەقی سکاڵاکە داوا دەکات ماددەکانی (1، 9، 15، 22، 36) لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ساڵی 1992ی هەموارکراو بە نادەستوری بناسێنرێت، لە کۆتا دانیشتنتی تایبەت بەو سکاڵایە کە لە رۆژی 19ی مانگی (تشرینی دوەم/11) بو دادگای فیدڕاڵی بڕیاردانی ئەو سکاڵایای دواخست بۆ رۆژی 3ی مانگی (کانونی یەکەم/12). و ئەمڕۆ دوبارە بڕیاردان لەسەری دواخرایەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار