لە دهۆک حاڵەتەکانی نەخۆشی ئایدز گەیشتوونەتە 10حاڵەت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەپارێزگای دهۆک حاڵەتەکانی نەخۆشی ئایدز لەشەش حاڵەتەوە زیادبوونە بۆ10حاڵەت، تەندروستی دهۆکیش داوا لە هاوڵاتیان دەکات خۆیان بەدوور بگرن لەم نەخۆشیە.

دکتور سەگڤان حەسەن، بەڕێوەبەری بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان لەلەتەندروستی دهۆک تایبەت بە هاوڵاتی  وت: لەسەرەتای ئەم ساڵەوە تا ئێستا چوار حاڵەتی تازەی ئایدز لەدهۆک تۆمارکراون.

وتیشی، "پێشتریش 6 حاڵەتمان هەبووە کۆی گشتی دەبن بە 10حاڵەت،هاوکات هەموو ئەوانەی تۆشی ئایدز بوونە خەڵکی پارێزگای دهۆکن و زۆرینەیان ئەوانەن کەماوەیەک لەدەرەوەی وڵات ژیاون دواتر هاتوونەتەوە دهۆک"

سەبارەت بە دۆخی تەندروستی نەخۆشەکان دکتور سەگڤان حەسەن ئەوەشی ڕونکردەوە:" دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە دهۆک بەردەستە، ئەوەی پێویست بیت بۆیان دەکرێت، تا ئێستا دۆخێ تەندروستی یان جێگیرە و بەردەوام چاودێرییان دەکەین"

هاوکات ڕاشیگەیاند " لێرەوە داوا لە هەموو هاوڵاتیان دەکەین خۆیان بەدوور بگرن لەنەخۆشی ئایدز و دەڵێت بە بەراورد بە شارەکانی تری هەرێمی کوردستان و عێراق زۆرنیە بەڵکۆ حاڵەتەکانی لەشوێنەکانی تر زیاترن بەراورد بە دهۆک"

لە جیهاندا نزیکەی 40 ملیۆن مرۆڤ ڤایرۆسی کەمی بەرگری لەش (ئەیدز) HIV یان هەیە و ساڵانە نزیکە یەک ملیۆن کەس دەمرێت و نزیکەی دوو ملیۆنی تریش وەک توشبووی نوێ دەبنە قوربانی، هەرچەندە تائێستا ئەیدز چارەسەری بنبڕکەری نیە بەڵام دەرمانی دژەڤایرۆسی زۆر کاریگەر هەن کە دەتوانن کۆنتڕۆڵی نەخۆشیەکە تاڕادەیەک بکەن و دەرفەت بە توشبوو بدەن ژیانێکی ئاسایی وەک هەر کەسێکی تر بژی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار