لە سێ روداوی جیادا لە دهۆک دوو کەس گیانیان لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە سێ روداوی جیادا لە سنوری پارێزگای دهۆک دوو کەس گیانییان لەدەستدا و سێ کەسی تریش برینداربوون کە دوو لە روداوەکان روداوی هاتوچۆ بوون.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری هاوڵاتی، تەنها لە دوو کاتژمێری رابردوو لەسنوری پارێزگای دهۆک لەسێ روداوی جیادا ژنێک و پیاوێک گیانیان لەدەستداوە سێ کەسی تریش برینداربوون.
روداوی یەکەم، لەسەر رێگای گوندی مجلمەختێ لە سنوری ناحیەی مانگیش سەر بە شاری دهۆک بووە. رووداوەکە روداوێکی هاتۆچوو لە جۆری وەرگەڕان بووە تێیدا دوو ژن و پیاوێک برینداربوون.
روداوی دووەم لە ترافیکی نزیک گری ماڵتا ئۆتۆمبێلێک خۆی لە ژنێک و کچەکەی داوە، دوای گەیاندنییان بۆ نەخۆشخانە ژنەکە گیانی لەدەستداوە و کچەکەشی لەژێر چاودێری چڕ دایە.
هاوکات روداوی سێیەم لە گەڕەکی گرێ باسی پیاوێکی تەمەن 59 ساڵ لەسەر خانووەیەک دەکەوێتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
