ئیسرائیل: شه‌ڕ دوو مانگی دیكه به‌رده‌وام ده‌بێت
12 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
تەندروستی غەززە دەڵێت، ژمارەی ئەو کەسانەی لەو ناوچەیەی فەلەستین لە ئەنجامی بۆردوومان و تۆپبارانەکانی ئیسرائیل کوژراون گەیشتووەتە 15 هەزار 899 کەس و ئیسرائیلیش دەڵێت جەنگ بۆ زیاتر لە دوومانگی دیکە درێژە دەکێشێت.
یۆهاڤ گلاند وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یانتد، هێزه‌كانی ئیسرائیل له هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر ناوچه‌كانی شوجاعیه و جبالیا به‌رده‌وام ده‌بن، لیوای گوڵانیش ئه‌و ناوچانه به‌جێناهێڵێت،هاوکات سه‌باره‌ت به واده‌ی به‌رده‌وامیدان به هێرشه‌كان، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل وتی، "ره‌نگه دو مانگی دیكه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان له غه‌ززه به‌رده‌وام بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه له‌ناوبردنی ژێرخانی تیرۆرستانه بۆئه‌وه‌ی هێرشه‌كانی 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10) دوباره نه‌بنه‌وه".
لەم پەیوەندەدا تەندروستی غەززە لە راگەیێندراوێکدا دوایین ئامارەکانی کوژراو و بریندارانی غەززەی بڵاوکردەوە و وتی، ژمارەی ئەو کەسانەی کوژراون گەیشتووەتە 15 هەزار و 899 کەس و 70٪ـی ئەوانیش ژن و منداڵن.
ئاماژە یبەوەشکرد، هەر لە ئەنجامی بۆردوومان و تۆپبارانەکانی ئیسرائیل 42 هەزار کەس لەو ناوچەیەی فەلەستین برینداربوون.
هاوکات بە گوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، 1.7 ملیۆن کەسیش لە نێو غەززە ئاوارە بوون کە دەکاتە زیاتر لە سێ چارەکی دانیشتووانەکەی و لەو ژمارەیەش 800 هەزاریان لە 154 شێڵتەر و کامپی سەرپەرشتیکراو لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە نیشتەجێکراون.
هەر ئەمڕۆش وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە راگەیێندراوێکدا هۆشداریدا لەوەی دۆخی غەززە بەرەو خراپتر دەڕوات و وتی، "باری مرۆیی غەززە بەرەو خراپتر دەڕوات".