ئەمەریکا فڕۆکەی ئێف ١٦ بە تورکیا دەفرۆشێت
9 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئەنقەرە رایدەگەیەنێت کۆنگرێسی وڵاتەکەی رێککەوتنی فرۆشتنی ٤٠ فڕۆکەی ئێف ١٦ی بە تورکیا پەسەند کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی شوباتی ٢٠٢٤ جێفری فلەیک, باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئەنقەرە رایگەیاند "کۆنگرێسی ئەمەریکا رێککەوتنی فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف ١٦ی بە تورکیا پەسەند کردووە، چونکە هیچ سیناتۆرێک لە ماوەی دیاریکراودا پرۆسەکەی هەڵپەنەساردووە، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ پێشەوە".
لە ٢٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ یاسایی فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف-١٦ بە بەهای ٢٣ ملیار دۆلار بە تورکیا بۆ کۆنگرێس نێردراوە و ماوەی یاسایی کە ١٥ رۆژە بۆ پێداچوونەوە بە یاساکەدا کۆتاییهات و هیچ ناڕەزاییەک بەرامبەر یاساکە نەبوو.
بابهتی پهیوهندیدار