لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدرێت

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، گفتوگۆکانی وەزارەتی نەوت لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان لە هەرێمی کوردستان بەرەوپێشچووە، ئاشکراشیکرد لە داهاتوویەکی نزیکدا رێککەوتن دەکرێت.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند "گفتوگۆکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن بەرەو پێشچوونی بەخۆوە بینیوە و لەسەر رێڕەوی راستن بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک لە داهاتوویەکی نزیکدا".

وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی دەستپێکردنەوە هەناردەی نەوتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد "دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە هەرێمی کوردستان، بەندە بە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمەکە".

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار