بەرگریی شارستانی هەولێر دوایین زانیاریی لەبارەی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگە دەخاتەڕوو

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئێوارەی ئەمڕۆ رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت و زیانێکی زۆریش بەر خاوەن دوکانەکانی بازاڕەکە کەوتووە.

کاروان عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە هاوڵاتی راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٤ لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر ئاگرێک کەوتەوە دوای ئاگادارکردنەوەمان ١٨ تیمان چووینە شوێنی رووداوەکە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە ماوەی دوو کاتژمێر و ٣٥ خولەک توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت و تەنها زیانی مادی هەبووە و زیانی گیانی لێنەکەوتووەتە، هەروەها لیژنە پێکهێنراوە بۆ دیاریکردنی زیانەکان و زانینی هۆکاری رووداوەکە و ئێستاش شەش تیمان لە شوێنی رووداوەکە ماونەتەوە".

هەروەها ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند "بەهۆی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەوە ٢٠ کەس تووشی هەناسەتووندی بوون و بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار