فالح خەزعەلی: 22 دەروازەی نا فەرمی لە هەرێمی کوردستان هەن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لیژنەى کشتوکاڵ لە ئەنجوومەنى نوێنەرانی عێراق پێشنیارى داخستنى دەروازە نا فەرمییەکانى هەرێمى کوردستانی بۆ سەرۆکایەتیى پەرلەمانی عێراق بەرزکردۆتەوە و رایگەیاندووە،22 دەروازەی نا فەرمی لە هەرێمی کوردستان هەن.
فالح خەزعەلی، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، 22 دەروازەی نا فەرمی لە هەرێمی کوردستان هەن کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی ناوەند، پێویستە کۆتایی بەو دەروازانە بهێندرێت.
وتیشی، بوونى ئەو دەروازانە مەترسى گەورەن بۆسەر بەرهەمى ناوخۆیی و دژى دەسەڵاتە فیدراڵییەکانە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سیستمی بە ئەلیکترۆنیکردن لە دەروازە سنورییەکان گرنگە و پێویستە بخرێتەسەر سەر وەزارەتی دارایی و حکومەتی عێراق، چونکە مەترسیی هەیە بۆ بەرهەمی ناوخۆیی و کەرتی پیشەسازی.
ئەمەش لەکاتێکدایە،پێشتر دەستەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، لە 20 خاڵی سنووری هەشت دەروازەی نافەرمی لە هەرێمی کوردستان هەن، چەند جارێک داوا کراوە، پێویستە حکومەتی عێراق رێکارەکانی بگرێتەبەر تاوەکو بگاتە چارەسەری کۆتایی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
