ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: بەغدا له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دەنێرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەندامێکی لیژنه‌ى دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ى مانگى دووی فەرمانبەران ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كرێت.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاند "له‌م هه‌فته‌یه‌دا دارایی عێراق مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه ده‌كات، لە ئێستاشدا لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم به زمانی عه‌ره‌بی رەوانەی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق کراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "به وته‌ی ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق ده‌توانرێت له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌ژماری بانكی بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بكرێته‌وه، پێویسته بۆ مووچه‌ی مانگی ئادار سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هه‌ژماری بانكییان له یه‌كێك له بانكه حكومییه‌كانی عیراق هه‌بێت، بۆ ئەو مەبەستەش دارایی عێراق سوود له بایۆمه‌تری مووچه‌خۆران وه‌رده‌گرێت و بانكه حكومییه‌كان به‌و ئه‌ركه هه‌ڵده‌ستن".
