شەڕ لەنێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیادا روویدا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەهۆی شەڕێکی گەورە لەنێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا ماوەی 15 خوڵەک رێگای نێوان ئامێدی و دهۆک داخرا.
مێڤان ئامێدی، دانیشتووی قەزای ئامێدی بە هاوڵاتی راگەیاند "ئەمڕۆ شەممە دەوروبەری کاتژمێر 2:00ی پاشینوڕۆ بۆماوەی 15خولەک رێگەی نێوان ئامێدی و دهۆک داخرا، هۆکارەکەشی لەبەر شەڕی سەختی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا بوو،شەڕەکە لەناوچەی سەرگەلێ بووە و بەپێی زانیاریەکانم تا ئێستا بەردەوامە".
هەروەها مێڤان ئامێدی وتیشی "لەئێستادا رێگاکە کراوەتەوە"، ئەوەشی روونکردەوە "هەرجارێک کەشوهەوا بگۆڕێت و باران و بەفر ببارێت ئەوا گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا دەبێتە شەڕیان".
بابهتی پهیوهندیدار
