تورکیا سەبارەت بە هەسەدە داوایەک لە ئەمریکا دەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆبونەوەکەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕەخنەی لە پشتیوانی ئەمریکا گرت بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات و بە هۆکاری خراپی پەیوەندییەکانیانی دانا.
وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەگەڵ شاندێکی تورکیا گەیشتە پایتەختی ئەمریکا و لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبونەوە لەمبارەیەوە کەناڵی “TRT”ی تورکی ڕایگەیاند کە هەردوولا چەند پرسێکی هەڵپەسێردراوی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کردووە.
دواتر فیدان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ڕۆژنامەنووسانی تورکیای ڕاگەیاند، “پاڵپشتی ئەمریکا بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات، گەورەترین بەربەسته لە بەردەم پەیوەندییەکانمان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندی نێوان ئەمریکا و هێزەکانی سوریای دیموکرات ”پێویستە بە زووترین کات بوەستێت”.
کەناڵەکە بڵاویکردەوە، وەزیری تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا باسی له “میکانیزمێک لە نێوان واشنتۆن و تورکیا كردووه بۆ ڕێگریکردن لە زیانگەیاندن بە هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیادا”.
