نوێنەری مانگرتووانی گەڕەکی عەرەفەی کەرکووک دەستگیرکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نوێنەری مانگرتووانی گەڕەکی عەرەفەی کەرکووک لەسەر سکاڵای کۆمپانیای نەوتی باکوور، ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی تێپەڕبوونی بە بازگەیەکدا دەستگیرکرا.

فەرھاد بایز عەبدولحەمید، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ چالاکوانه‌ ناڕازییه‌كانی گەڕەکی عەرەفەی کەرکوک لە کاتی گەڕانەوەی لە سلێمانییەوە بۆ ھەولێر، لەبازگەی چیمەن لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.

بەشێک لە موڵکەکانی گەڕەکی عەرەفە لەڕێگەی دادگا و دوای سکاڵای کۆمپانیای نەوتی باکوور دەستی بەسەردا گیرا، بەوهۆیەوە دانیشتووانی گەڕەکەکە زیاتر لە دوو مانگە خێوەتیان هەڵداوە و مانگرتنیان راگەیاندووە. 

ماوەیەک پێش ئێستا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ئەو خێزانە کوردانە لەلایەن دادگاوە دەرچووە کە نیشتەجێی خانووەکانی گەڕەکی عەرەفەن، بڕیارەکەش لەسەر سکاڵایەکی کۆمپانیای نەوتی باکور کراوە لە بەرامبەر دەرکردنی خێزانە کوردەکانی ئەو گەڕەکە و ئێوارەی ئەمڕۆش نوێنەری ئەو خێزانانە دەستگیرکرا.

لە گەڕەکی عەرەفەی کەرکوک زیاتر لە ٢٥٠ خێزانی کورد دەژین و لەو ئاوارانەن لە دوای پڕۆسەی ئازادی عیراقەوە بۆ شارەکەیان گەڕاونەتەوە و لە سنوری ئەو گەڕەکەدا نیشتەجێبوون، کە وەزارەتی نەوتی عیراق بە موڵکی خۆی دەزانێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار