بەرنامەی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی رەمەزان دەگۆڕێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد

لە مانگی رەمەزاندا خشتەی پێدانی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان دەگۆڕێت و کاتژمێرەکانی کارەبا بە ‌هاوڵاتییان زیاتر دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئازاری 2024 عوسمان محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بە هاوڵاتی راگەیاند "لە مانگی رەمەزاندا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای موەلیدەکان زیاتر دەبێت و لە کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ تاوەکو 5:00 بەیانی هەرکاتێک کارەبای نیشتمانی بڕا کارەبای موەلیدە دەدرێت بە هاوڵاتییان".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر بڕیاربدرێت کارەبا بکرێتە 24 کاتژمێری ئەوا موەلیدەکان 14 کاتژمێر کارەبا دەدەن و کارەبای نیشتمانی 10 کاتژمێر دەبێت لە مانگی رەمەزاندا".

لەبارەی ئەوەی زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبا تاچەند دەبێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا موەلیدە ئەهلییەکان عوسمان محەمەد وتی "لە کۆتایی مانگ دەردەکەوێت کە نرخەکەی بەرزدەبێتەوە یاخود نا".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار